پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی ڕویدا

هەواڵ
13-05-2021

 

ئاوێنە
لە ئاکامی تێکهەڵچونێکی چەکداری لە سنورەکانی شاری سەڵماس کە لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە لانیکەم شەش کەس کوژران کە سیانیان ئەندامی سوپای پاسدارانن.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سنورەکانی شاری سەڵماس سەر بە پاریزگای ئورمیە تێکهەڵچونێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی سوپای پاسداران و حزبێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا لانیکەم سێ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون، هەروەها، سێ ئەندامی لایەنی دیکەی تێکهەڵچونەکەش کە گروپێکی چوار کەسی بون مردون و چارەنوسی یەکێکیشان نادیارە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندوە، ئەو تێکهەڵچوونە لە دۆڵی "ئەغلبوب"ی سەڵماس هاتوەتە ئاراوە، ئێستا ناسنامەی دو کەس لە ئەندامانی سوپا کە کوژراون ئاشکرابون کە خەڵکی شاری سەڵماس بون بە ناوەکانی "تەوحید مورادی" و "مێهدی خەلیلی".
 دوابەدوای تێکهەڵچونەکە تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە خەستی  دۆڵی “ئەغلبوب”یان تۆپباران کردوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست کەوتون، دوابەدوای تێکهەڵچونەکە تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە خەستی  دۆڵی “ئەغلبوب”یان تۆپباران کردوە.

بنکەی حەمزەی سوپای پاسداران لە ئورمیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی شەڕەکە بدا کوژرانی دو ئەندامی سوپای پشتڕاست کردوەتەوە، لە بەشێکی بەیانیەکەدا هاتوە کە هەمو ئەندامانی لایەنی دیکەی شەڕەکە کە گروپێکی حەوت کەسی بون کوژراون، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندوە کە لایەنی دیکەی شەڕەکە گروپێکی چوار کەسی بون کە سێ کەسیان کوژراوە.

 

ناو
بۆچوون ...