لە سەر لەشکرکێشیەکانى تورکیا لە پارچەکانى کوردستان داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکرێت

هەواڵ
03-06-2021

 

شارپرێس:
رەوتى ئایندەى نیشتیمان لە بانگەوازێکدا بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕێکخراوەکانی ژینگە هێزە سیاسییەکان لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان رایگەیاندوە،لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی فاشیستی تورکیا بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە ناوچە کوردییەکان و لە فلتەردانی زمانی کوردی و شێواندنی مێژوو و ڕۆشنبیری کوردستان، ئەم هێزە‌ ناڕەوایە هەڵساوە بە ئۆپراسیۆنێکی پلانبۆدانراو بۆ وێرانکردنی ژینگەی کوردستان.
رەوتەکە رایگەیاندوە، ڕژێمەکەی ئۆردۆغان ڕێکەوتنێکی کۆن بەکاردەهێنن کە پێشوتر لە ساڵی 1983 لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆی لەسەرکراوە بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا ڕێگەی پێبدرێت هێرشی ئاسمانی و زەمینی بکاتە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان pkk بەڵام ئەو ڕێکەوتنە لە دوای کەوتنی ڕژێمی سەدامەوە کار بەو ڕێکەوتنە ناکرێت و لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تۆمار نەکراوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ڕاستیدا پێشێلکارییەکانی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر قەڵەمڕەویی عێراق لە کوردستان شێوازێکی شەڕانگێزانەیە کە ئەردۆغان بەردەوام بەکاریهێناوە لەسەر بنەکەکانی نەک تەنها عێراق بەڵکو لە سوریا و لیبیا و ناوچەکانی تر وەک بەشێک لە پلانێکی فراوانتر لە لایەن ڕژێمە تیرۆرستییەکەی ئۆردۆغانەوە جێبەجێدەکرێت. لە پاڵ ئەو سیاسەتی سوتاندنی زەوییانەی کە ئێستا لەلایەن ڕژێمی ئەردۆغانەوە لە کوردستانی عێراق جێبەجێ دەکرێن، هێزەکان سەرقاڵی ناوچە داگیرکراوەکانن و تاڵانیان کرد و سامان و بەروبوومی کشتوکاڵییان لە کوردستان دزی

رەوتى ئایندەى نیشتیمان دەشڵێت، هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە پرۆسەکانی لەناوبردنی بێستان و دارستانەکاندا بۆ فراوانکردنی سیاسەتی دەستدرێژییە بۆ سەرجەم کەرتەکانی ژیان لە کوردستان، سەرەڕای ئەم دەستدرێژییە دەبینین دەسەڵاتدارانی کورد کە لە پارێزگای کوردستان بێدەنگییان هەڵبژاردوە.
س.هـ

 

ناو
بۆچوون ...