فەرماندەیه‌كى پارتى: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ش بڕوات توركیا واز له‌هه‌رێم ناهێنێت

هەواڵ
06-06-2021

 

شارپرێس:
فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت توركیا ئامانجى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى هه‌رێمه‌و ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ش هه‌رێمى كوردستان جێبهێڵێت توركیا واز له‌هه‌رێم ناهێنێت.

جه‌مال مورتكه‌ فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به‌ پارتى دیموكراتى كوردستان و په‌رله‌مانتارى پێشوى ئه‌و حزبه‌ ڕایگه‌یاند، توركیا  هه‌رێمى كوردستان به‌ موڵكى خۆیان ده‌زانن، ئەگەر پەکەکەش هەرێمى کوردستان جێبهێڵێت تورکیا واز لە هەرێم ناهێنێت و جێیناهێڵێت، ئەمە واقیعەو تورکیا لە ساڵى ١٩٢٣ وە لەسەردەمى کەمال ئەتاتورک دەیانەوێت دەست بەسەر باشورو رۆژئاواى  کوردستاندا بگرن، کوردستان بە موڵکى خۆیان و بەبەشێک لە خاكى خۆیان دەزانن.

جه‌مال مورتكه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه‌ بیانوى توركیا نه‌هێڵێت و كوردستان جێبهێڵێت ئه‌وا هه‌رێم ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر توركیا بوه‌ستێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ هاوكارى هه‌رێم بكات و ئه‌و بیانوه‌ى توركیا نه‌هێڵێت.

هه‌ر ئه‌مرۆ محمدى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان له‌نێو په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند په‌كه‌كه‌ به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم و پارتى و یه‌كێتى چوه‌ته‌ قه‌ندیل.
ئ.ق 

ناو
بۆچوون ...