كه‌جه‌كه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان ده‌كات

هەواڵ
14-06-2021

 

كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵخانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر كرد و داوایكرد، هۆشیاربن له‌باره‌ی زانیارییه‌ تاكلایه‌نه‌ و تێكده‌ره‌كانی دژ به‌ په‌كه‌كه‌.

كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌ له‌باره‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی ئه‌مدواییه‌ نامه‌یه‌كی بۆ نوێنه‌رایه‌تیی و كونسوڵخانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ولێر نارد و رایگه‌یاند، زانیارییه‌ تاكلایه‌نه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ هه‌ڵه‌ و لایه‌نگرانه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشیار و هه‌ستیار بن.

ئامانجی سه‌ره‌كیی توركیا له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورده‌


كه‌جه‌كه‌ سه‌رنجی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئامانجی سه‌ره‌كیی توركیا له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورده‌ و ڕه‌خنه‌ی له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كانیش ده‌گرن، به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه‌وه‌ پشتیوانی له‌و سیاسه‌ته‌ ده‌كه‌ن".

پارتی هێزی ناردوه‌ته‌ ناوچه‌ی مه‌تینا، كه‌ 25 ساڵه‌ گه‌ریلا له‌و ناوچه‌یه‌دایه‌


هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا كه‌جه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌، "پارتی هێزی ناردوه‌ته‌ ناوچه‌ی مه‌تینا، كه‌ 25 ساڵه‌ گه‌ریلا له‌و ناوچه‌یه‌دایه‌ و له‌ ڕاگه‌یاندراو و لێدوانه‌كانیشیان له‌باره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ژیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ په‌كه‌كه‌ تاوانبار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ راست نیه‌".

كه‌جه‌كه‌ داوای له‌ كونسوڵخانه‌كان و نوێنه‌رانی وڵاتانی رۆژئاوا كردوه‌، كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ت و زانیارییه‌ "لایه‌نگرانه‌ و تێكده‌رانانه‌” هه‌ستیار بن و له‌ به‌رامبه‌ر جوڵه‌ی داگیركه‌ریی، كه‌ له‌دژی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌ به‌ ڕۆڵ و ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌ریی توركیا بوه‌ستنه‌وه‌ و ئه‌و وڵاته‌ رابگیرێت و ڕێگا به‌ سه‌پاندنی خه‌ونی عوسمانیی نوێی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌ده‌ن".

ناو
بۆچوون ...