په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا، کۆمه‌ڵکوژی ئێزدییه‌کانی به‌جینۆساید ناساند

هەواڵ
08-07-2021

هاوڵاتى
په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا، کۆمه‌ڵکوژی سێى ئابى 2014ى ئێزدییه‌کانی به‌جینۆساید ناساندو داواى قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ش ده‌کات بۆیان و تێیدا سندوقى هاوکاریى بۆ پشتگیریى ژنان و منداڵانى ئێزدى که‌ بوونه‌ قوربانیى چه‌کدارانى داعش داده‌مه‌زرێنرێت.
 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، شه‌شى ته‌موزى 2021، له‌په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا ده‌نگى له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ پیشنیازه‌دا که‌ تایبه‌ت به‌کۆمه‌ڵکوژیى ئێزدییه‌کان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتیى کریستیان دیموکرات، CDA ، ئان کویک پێشکه‌ش کراو به‌کۆى ده‌نگ په‌سه‌ند کرا.
 به‌پێى ئه‌و پرۆژه‌ پیشنیازه‌ په‌سه‌ندکراوه‌، چوار پێشنیازى دیکه‌ سه‌باره‌ت به‌کۆمه‌ڵکوژیى 3ى ئابى 2014 ى په‌سه‌ند کران که‌ بریتین له‌:

– له‌کاتی دادگاییکردنى داعش له‌ هۆڵه‌ندا، ده‌نگى قوربانییانى ئێزدیش ببیسترێت و مافى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش بناسێنرێت.

 -بۆ هێنانه‌دى دادپه‌روه‌ریى ‌و سزادانى ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ چوون و تاوانیان ئه‌نجام داوه‌، دادگایه‌ک دابمه‌زرێنرێت.

– سندوقى هاوکاریى بۆ پشتگیریى ژنان و منداڵانى ئێزدى که‌ بوونه‌ قوربانیى چه‌کدارانى داعش، دابمه‌زرێنرێت.

– پێویسته‌ حکومه‌ت پشتگیرى له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال بکات.

پێشتر هه‌ریه‌که‌ له‌په‌رله‌مانى ئه‌وروپاو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکاش بڕیارى هاوشێوه‌یان دابوو، ئێستاش له‌وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ ئاماده‌کراوه‌و بڕیاروایه‌ له‌هه‌فته‌کانى داهاتودا تاوتوێ بکرێن.
 

ناو
بۆچوون ...