ناوەڕۆكی كۆبونەوەی وەفدی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا

هەواڵ
20-07-2021

 

دوێنێ دوشەممە، وەفدێكی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسادا لە پاریس كۆبونەوە. بیریڤان خالید، ئەندامی وەفدەكەو هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی خۆبەڕێوەبەریی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان) دەڵێت: لەكۆیونەوەكەدا سەرۆكی فەرەنسا جەختی لە پشتیوانی خۆی بۆ خۆبەڕێوەبەری كردەوە تا ئەو كاتەی دۆخی سوریا سەقامگیر دەبێت.

ئاوێنە: وەفدەكەی رۆژئاوای كوردستان دوێنی بە سەرۆكایەتی ئیلهام ئەحمەد، لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی خۆبەڕێوەبەریی و بێریڤان خالید، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و هەروەها غەسان یوسف، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەریی مەدەنی لە دێرەزور، سەردانی فەرەنسایان كردبو.

بێریڤان خالید، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئاژانسی هاوار نیوزی وتوە، ئەوان لەسەر بانگهێشتی رەسمی سەرۆكایەتی فەرەنسا سەردانی پاریسیان كردوە.

وتوشیەتی"لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی فەرەنسا و راوێژكارانی سەرۆكایەتی فەرەنساو بەرپرسانی باڵای حكومەتی فەرەنسا ئامادە بون."

بەپێی قسەی بێریڤان خالید، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆیان دەربارەی بەرەوپێشچونەكان لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابوری و روبەڕوبونەوەی داعش كردوە.

وتوشیەتی"سەرۆكی فەرەنسا جەختی لە پشتیوانی خۆی بۆ خۆبەڕێوبەریی كردەوە تا ئەو كاتەی سەقامگیری لە سوریاو ناوچەكە دێتە دی."

هەروەها بێریڤان خالید ئاماژەی بەوەشداوە كە سەرۆكایەتی ئەمریكا جەخت لە بەردەوامی پشتیوانییە سەربازیی و ئابورییەكانیان بۆ ناوچەكانی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا كردەوە.

ناو
بۆچوون ...