بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی کەتەلۆنیا، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا"ڕۆژئاوای كوردستان"ی ناساند.

هەواڵ
20-10-2021

پەرلەمانی کەتەلۆنیا بەفەرمی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستانی ناساند
شارپرێس

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا، بەفەرمیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای، كە لە كانتۆنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان پێهاتووە، ناساند.

پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە ئیسپانیا، لەکۆی ١٢٩ ئەندامی پەرلەمان ١١١ پەرلەمانتار دەنگیاندا بە بەفەرمیی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەلایەن پەرلەمانی كەتەلۆنیاوە لەكاتێكدایە، توركیا بە ئاشكرا باس لە هێرشكردنە سەر كانتۆنەكانی ڕۆژئاوادەكات و لەماوەی ڕابردوودا، بەرپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان داوایان لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمی بناسێنن.

س.س

ناو
بۆچوون ...