کچە چالاکوانێکی کورد بەهۆی ئەشکەنجەدانی جەستەیی و سێکسی لە زیندانەکانی تورکیا گیانی لە دەستدا( ڤیدیۆ و فۆتۆکانی ببینە

هەواڵ /سپی میدیا
10-12-2021

 

کچە کوردێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە ژێر ئەشکەنجەدانی سێکسی و جەستەیی و دەروونی لە زیندانی کاندێرا لە تورکیا گیانی لە دەستدا.

میدیاکانی باکوری کوردستان و ئۆپۆزسیۆن بڵاویان کردەوە گەریبە گەزەر کچە چالاکوانی کوردی باکوری کوردستان کە تەمەنی ٢٨ ساڵە لە زیندانی کاندێرا بەهۆی ئەشکەنجەدانی جەستەیی و سێکسی و دەروونیەوە گیانی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنییەوە دژی ئەنجام دراوە، گیانی لە دەستدا.

گەریبە گەزەر، لە زیندانی تاکە کەسی کاندێرا دا بووەو لەلایەن پاسەوانانای زیندانەکەوە ئەشکەنجە دراوەو، بەلآم تا دوا ساتەکانی ژیانی بەرگری لە گەلی کورد و مەزڵومیەت و نا دادوەری نەتەوەکەی کردووە، وەک هاوڕێکانی باسی دەکەن.

ئەو میدیایانە باس لەوەش دەکەن دادگا و دادوەر و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە سەر بەدەوڵەتن بیدەنگیان لەم تاوانە هەڵبژاردووەو دەیشارنەوە.

لەکاتی وەرگرتنەوەی تەرمەکەیدا کاتێک کە هاورێکانی دروشمی "شەهید نامرن" دەڵێنەوە، پاسەوانەکان دەیانەوێت بێدەنگیان بکەن. 

تەرمی ئەو کچە چالاکوانە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک سپێردرا. 

ناو
بۆچوون ...