ئەمریکا داوای کشانەوەی تورکیا لەڕۆژئاوای کوردستان دەکات

هەواڵ
10-01-2022

 

شارپرێس

نادین مایینزا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌مریكی بۆ ئازادییه‌ ئاینییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەڵێت، "ئەمریکا داوای له‌توركیا كردوه‌ به‌پێی ‏نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان جێبهێڵێت".


جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌مریكی بۆ ئازادییە ئاینییەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بونی سوپای تورکیا لەڕۆژئاوا ڕەتدەکەینەوەو داواشدەکەین خاکی وڵاتەکە بەجێبهێڵێت".

سەرۆکی لیژنە ئەمریکیەکە باسی لەوەشکرد، له‌و ڕاپۆرته‌ی‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانەوە ئاماده‌كراوە ‏دەرکەوتوە، توركیا له‌و شوێنانه‌ی‌ داگیریكردون به‌رامبه‌ر به‌پێكهاتە ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ‏پێشێلكاری ئه‌نجامده‌دات، تاوانیش به‌رامبه‌ر به‌ژنان‌و مەسیحی‌و ئێزدی‌و كوردەکان ئەنجامدەدات.

ناو
بۆچوون ...