یادى چوارساڵه‌ى داگیركردنى عه‌فرین ده‌كرێتەوە

هەواڵ
17-01-2022

شارپرێس

نوێنه‌رایه‌تى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر به‌هاوكارى به‌ره‌ى پشتیوانى ڕۆژاڤاو كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیی‌و ئه‌كادیمیه‌كان له‌سلێمانى، یادى چوارساڵه‌ى داگیركردنى عه‌فرین ده‌كه‌نه‌وه‌.


به‌دروشمى (نا بۆ داگیركارى ده‌وڵه‌تى تورك، بژى به‌رخۆدانى گه‌لى عه‌فرین) نوێنه‌رایه‌تى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر به‌هاوكارى به‌ره‌ى پشتیوانى ڕۆژاڤاو كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیی‌و ئه‌كادیمیه‌كان، مه‌راسیمێك به‌بۆنه‌ى چواره‌مین ساڵیادى داگیركردنى عه‌فرین‌و ده‌ستپێكردنى به‌رخۆدانى سه‌رده‌مه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

ئه‌و مه‌راسیمه‌ كاتژمێر 3ى ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 30ى 1ى 2022 له‌هۆڵى ته‌وار له‌سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ڕۆژى 18ى ئادارى ساڵى 2018و دواى 58 ڕۆژ له‌به‌رخۆدانى عه‌فرین، هێزه‌كانى سوپاى توركیا به‌هاوكارى هێزه‌كانى سوپاى ئازادى سوریا كه‌ ئه‌وه‌یان هێزێكى میلیشیاى توندڕه‌وى ئیسلامییه‌و توركیا هاوكاریی ده‌كات، شارى عه‌فرین داگیركرا.

ش.هـ

 

 

ناو
بۆچوون ...