موراد قەریلان: داعش لەسەر داوای توركیا هێرشی كردە سەر كورد

هەواڵ
31-01-2022

 

شارپرێس
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، داعش لەسەر داوای توركیا پلانی خۆیان لە هێرش بۆسەر دیمەشقەوە بۆ بەغدا گۆڕ و ڕوویان لە كورد كرد و هەروەها، ئەوە بە هەڵەیەكی ستراتیژی داعش ناودەبات.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا راگەیاند: داعش لە ڕووی ستراتیژییەوە هەڵەیەکی گەورەی کرد، کە گوێی لە دەوڵەتی تورک  گرت و بە دەستێوەردان و هەڵگەڕاندنەوەیان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە،  پلانی خۆیان لەسەر دیمەشق و بەغدا گۆڕی و  ڕوویان لە کورد کرد و دەستیان بە پەلاماردانی کورد کرد. 

قەرەیلان پشت بەستن بە چەندین بەڵگەی نوسرا و ئەو زانیارییە ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ئەوەش لە بەڵگە نامە و نووسراوەکانی نێوان داعشەکاندا ئاماژەی پێکراوە و چەندین بەڵگەی وەها هەیە، كە  لەسەر داوای دەوڵەتی تورک داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ. نەک دیمەشق.

هەروەها وتیشی: داعش نەك هێرشی كردە سەر كۆبانێ، بەڵکو کۆبانێی بۆ خۆی کردە ئامانج، نەک تەنها کۆبانێ، بەڵکو لە هەمان چوارچێوەیدا هێرشی کردە سەر شەنگال، مەخمور، هەولێر و کەرکوک.
س.س

 

 

ناو
بۆچوون ...