پێشهاتەکانی شەڕ

دڵشاد خدر
01-03-2022

هەر چەند تا ئێستا بە تەواوی دەستەواژەی شەر لە چونە ناوەوەی سوپای روسیا بۆ ئوکرانیان بەکار نەهاتووە. بەلام هەموو پێشهاتەکان پێمان دەلێت بەردام بوونی بەو شێوازەی ئێستا، شەر بەشێکی زۆری ئەوروپا دەگرێتەوە و ئالوزیەکی گەورەش بۆ هەموو جیهان دروست دەکات.

ئەگەر چی تا ئێستا پێکدادانەکان لە نیوان سوپای روسیاو ئوکرانیادایە بەلام ئەمریکا بە رێژەیەکی زۆر و پاشان وولاتانی ئەوروپا و کەنەدا و ئوسترالیا و هاوپەیمانی ناتۆ بە شێوازیەکی ناراستەوخۆ لە بەرژەوەندی ئۆکرانیا لەشەرەکەدان!! روودا و وێنەکان وا دەخوێندرێتەوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەهەر نرخێک بێت دەیانەوێت دووبارە گەشەکردنی روسیا پاش روخانی یەکێتی سوڤیەت تێکبشکێنن و رێگا نەدەن سیستەمی یەک جەمسەری لە جیهاندا دوچاری لق بوون بێت!!

ئەگەر چی ئوکرانیەکان بەرگری لە وولاتەکیان دەکەن بەلام ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی زۆر لە ئوکرانیەکان زیاتر لە گورەپانەکەدان بۆ شکستهێنانی روسیا. ئێستا بێجگە لە ناردنی چەک و یارمەتی دارایی و زانیاری ئسیتخباراتی بە هەموو شێوەیەکی راستەوخۆ و نارەستەوخۆ هەرچی پێویست بیت بۆ دریژەکێشانی شەرەکە پێشکەش بە ئوکرانیا دەکەن. لەو لاشەوە هەموو دەزگا زەبەلاحەکانی راگەیاندنی ئەمرکاو روژئاوا خراونەتە خزمەت بۆ روخانی وورەی هێزەکانی روسیاو چەواشەکردنی رای گشتی لە جیهاندا.

هەموو جیهان دەزانیت بەردەوامی ئەو شەرە پێش هەموو لایەک ئوکرانیا زەرەر مەندی یەکەمن. چونکە روسیا مەحالە پاش ئەو هەموو زیانە ئابورییە لێکەوتووە بێجگە لە سەرکەوتنی سەربازی لە ئوکرانیا بە هیچ شتێکی تر رازی بیت. لەو لاشەوە هیچ هێزیک نیە بتوانی شکست بە هێزەکانی روسیا بێنێت لە گورەپانەکەدا!! روسیا باش دەزانی پاشگەز بوونەوە لە داواکانی خۆی و کێشانەوەی هێزەکانی لە ئوکرانیا ئەوە روسیا ئەو پێگەیەی ئەمرو لە جیهان هەیەتی لە دەستی دەدا و هەتا هەتایە بە شکستی دەمێنێتەوە!!

بەردەوامی ئەمرکاو روژئاوا و ناتۆ لەو هەلویستەی ئێستایان بەرامبەر کەلەرەقی بۆتین. جیهان بەرەو نا سەقامگیری دەبات و مروڤایەتی دووچاری کێشەی گەورەدەکات!! بەلام مێژوو پێمان دەلێت ئەمریکا جیهانێکی ناوێت کە تیدا خۆی بالادەست نەبێت!! بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمیش لە کوتای شەری جیهانی دووەمدا لەلایەن ئەمریکاوە بەرامبەر یابان ئەو راستەی سەرەوە پشت راستدەکاتەوە. بۆیە چارەنووسی مروڤایەتی و داهاتووی ئەوروپا بارمەتەن بۆ مانەوەی یەک جەمسەری لە جیهاندا کە ئەمریکایە!!

لەو لاشەوە پاش رووخانی یەکێتی سوڤیەت و نەمانی دوو جەمسەری و بالا دەستی ئەمریکا لە هەموو جیهاندا لە سی سالی رابردوودا. جیهان بەگشتی نە ئارامی بە خووە دیت و نە توانرا کێشەکانی چارەسەر بکرێت نە کەمترین دادپەروەری لە چارەسەری کێشەکان دیتران. بەلکو بە پێچەوانەوە کێشەکان هەم ئالوزتر بوون هەم بەرفەرەوانتر. لەسەرەوی هەمووشیاندا کەم بوونەوەی رێژەی ژیانێکی شایستە بو مروڤەکان بە گشتی لە ژیر سایەی بالادەستی ئەمریکا لە جیهاندا!!

‎May be an image of ‎‏‎‎map‎‎‏ و ‏نوسینەکە ئەلێ '‏‎2022 Russian invasion of Ukra aine February 2022 present Ukraine separatists FosLs Russia ronthines Frentlines ances cities‎‏'‏‎‎

 

ناو
بۆچوون ...