رێكخراوی لێبوردنى نێودەوڵەتی: هێزەئەمنییەکانى هەرێم بەکاردەهێنرێن بۆ هەڕەشەکردن و رفاندنی کەسانی ناڕازی

هەواڵ
29-03-2022

 

پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش راپۆرتەکانیان دەربارەی خراپی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێم بەردەوامە.


لە دوایین راپۆرتیشیدا رێكخراوی لێبوردنى نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی یاسا بەکاردەهێنرێن بۆ بەئامانجگرتن و هەڕەشەکردن و رفاندنی کەسانی ناڕازی و چالاکوانان و ئەندامانی خێزانەکانیان.

رێکخراوەکە باسى لەوەشکردووە، حکومەتی هەرێم ئۆپۆزسیۆن سەرکوت دەکات و بە یاسای تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و تۆمەتی تاوانی ئەلیکترۆنی مامەڵە لەگەڵ رەخنەکانی چالاکوانان و رۆژنامەنووسان دەکات کە کەیسەکانیان پەیوەندی بە ئازادی رادەربڕینەوە هەیە.

 

لە راپۆرتى رێکخراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی حکومەتی هەرێم بە بەکارهێنانی توندوتیژیی خۆپیشاندانەکان بڵاوەپێدەکەن و خۆپیشاندەران دەستگیر دەکەن.

لێبوردنى نێودەوڵەتى دەشڵێت، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەیان کەسیان دەستگیرکردووە تەنها لەسەر پۆستەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رووداوەکانى رۆژانە، یاخود گواستنەوەی خۆپیشاندانەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەتۆمەتى ئاسایشى نەتەوەیی، پاش زیاتر لە ساڵێک لە دەستگیرکردنیان، لە مانگی دووی ساڵى رابردوودا دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسدا سەپاند، ئەوەش کاردانەوەى ناوخۆیی و جیهانى لێکەوتەوە.


 

ناو
بۆچوون ...