فراکسۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن: دەسەڵات بەهۆی دزی و گەندەڵییەوە ناتوانێت موچە دابەشبکات

ڕێگای کوردستان
18-04-2022

 

فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن پەرلەمانی کوردستان کە پێکهاتوون لە هەر یەک لە نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوی ئیسلامی و حزبی شیوعی، لة ثريَس كؤنفراسيَكدا رايانگەیاند، دەسەڵات بەهۆی دزی و گەندەڵییەوە ناتوانێت موچە دابەشبکات. دەشڵێن، "ئەگەر بە زووترین کات پەرلەمان کۆنەبێتەوە، رێکاری تری مەدەنی دەگرینە بەر."

ئەمڕۆ دووشەممە، فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی هاوبەشیان لە پەرلەمانی کوردستان سازکرد و رایانگەیاند، ئەم دەسەڵاتە کەڵکی مانەوەی نەماوە و دەبێت بگۆڕدرێت. وتیشیان، "ئەگەر بە زووترین کات پەرلەمان کۆنەبێتەوە، رێکاری تری مەدەنی دەگرینە بەر."

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داوای کۆبوونەوە دەکەن لە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دەرچوون لەسەر ئەو چەقبەستووییەی توشی پەرلەمانی کوردستان بووە.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە رێگری بکرێت لە بەتاڵانبردنی غاز بە هەمان شێوەی نەوت و پێویستە لەگەڵ حکومەتی هەرێم رێککەوتن بکرێت بە جۆرێک کە قازانجی هەرێمی کوردستانی تێدا بێت.

هەروەها، شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەگگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمان لەسەر ئاستی باڵا پەکخراوە و حکومەت بەبێ چاودێری کارەکانی دەکات و ئەستۆی پەکخستنی پەرلەمانیش لە ئەستۆی پارتی و یەکێتییە و یەکتری تۆمەتبار دەکەن، چونکە نایانەوێت هەڵبژاردن بکرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەگگرتوو ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان هۆشداری دەدەن لە رێکنەکەوتنی هەرێم و بەغدا کە دۆخی بژێوی و ئەمنی هەرێمی کوردستان دەباتە دۆخێکی مەترسیدارەوە و پێویستە واقعیبن و بە گوێرەی دەستور رێککەون، چونکە خاڵی گرنگە بۆ ئێستا بۆ ئەوەی سەروەت و سامان قۆرغ نەکرێت.

لەلایەن خۆشییەوە، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرەڕای بەرزبوونەوەی داهاتی نەوت و ناوخۆی و خاڵە سنورییەکان، یەکێتی و پارتی داهاتەکان بە تاڵان دەبەن و نایدەن بە خەزێنەی گشتی و موچەی موچەخۆران و ئەوەش وای کردووە کێشە لە دابەشکردنی موچە و بازاڕدا دروست ببێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی و یەکێتی بەمەبەست پەرلەمانیان پەکخستووە و نایانەوێت هەڵبژاردن بکرێت بەهۆی ئەوەی لە دەنگدانی رابردوودا ٧٠٠ هەزار دەنگیان لەدەستاوە و متمانەیان نەماوە لای خەڵکی و لە هەڵبژاردن دەترسن.

کاوە عەبدولقادر وتیشی، "ئەو دەسەڵاتە پێویستە بگۆڕدرێت، چ بەوەی لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە بێت یاخود بە رێکار و رێگەی دیکەی مەدەنی."

هاوکات، محێدین حەسەن سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی (حزبى شیوعی كوردستان) رایگەیاند، پێوستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و پێویستە بە سازان و رێککەوتن تەواوی بابەتەکان چارەسەر بکرێن و سەبارەت بە رادەستکردنی نەوتی هەرێمیش بە حکومەتی عێراق و دەڵێت، "پێویستە دەستوری عێراقی ببێتە بنچینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا.

ناو
بۆچوون ...