هەپەگە؛ 50 سەربازی سوپای توركیا كوژران

هەواڵ / ڕێگای کوردستان
30-05-2022

 

هێزەكانی پاراستنی گەل ئاماری چالاكیەكانی نزیك بوونەوەی ساڵیادی 1ی حوزەیران گەریلاكانی ئازادی كوردستان راگییاند كە بەوهۆیەوە نزیكەی 50 سەربازی سوپای توركیا كوژران و 8 سەربازی دیكەش برینداربوون .

ناوەندی چاپەمەنی و رایگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، بۆ یادكردنەوەی 1ی حوزەیران گەریلاكانیان، بە پێشەنگایەتی هێزەكانی یەژەئاستار هەندێك چالاكی كاریگەریان ئەنجامدا و لەو چالاكیانەدا ٤٧ سەرباز كوژران و ٨ ی دیكەش برینداربوون و گورزیش لە ٢ هەلیكۆپتەر وەشێنرا.

راگەیەنراوی ناوەندی چاپەمەنی و رایگەیاندنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

” گەریلاكانی ئازادی كوردستان، بە پێشەنگایەتی هێزەكانی یەژەئاستارمان بە بۆنەی ساڵیادی ١٨هەمینی هەڵمەتی ١ی حوزەیران هەندێك چالاكی كاریگەریان ئەنجامدا. لەو چالاكیانەدا ٤٧ داگیركەر سزادران، ٨ داگیركەر برینداربوون و گورز لە ٢ هەلیكۆپتەر وەشێنران.

لەچالاكی گەریلاكاندا ٤٧ داگیركەر سزادران

گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە بۆنەی سڵاوكردنی ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران هەندێك چالاكیان ئەنجامدا. لە چالاكیەكاندا ٤٧ سەربازی تورك كوژران و گورز لە ٢ هەلیكۆپتەر وەشێنرا.

بەهدینان

راگەیەنراوی ناوی چاپەمەنی و رایگەیاندنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

” گەریلاكانی ئازادی كوردستان، بە پێشەنگایەتی هێزەكانی یەژەئاستارمان بە بۆنەی ساڵیادی ١٨هەمینی هەڵمەتی ١ی حوزەیران هەندێك چالاكی كاریگەریان ئەنجامدا. لەو چالاكیانەدا ٤٧ داگیركەر سزادران، ٨ داگیركەر برینداربوون و گورز لە ٢ هەلیكۆپتەر وەشێنران.

زانیاری لەسەر چالاكییەكان بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی ئاڤاشین

لە ٣٠ گولاندا داگیركەران كاتێك ویستیان گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ بە چەك و تەقەمەنی بۆردومان بكەن، هێزەكانمان بە چەكی قورس لەوانیاندا. بەهۆی دەستوەردانی هێزەكانمان داگیركەران تائاستێك كشانەوە.

لە هەرێمی زاپ

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید شاڤاش مەرعەشدا،

لە ٢٩ی گوڵاندا كاتژمێر لە نێوان ٠٩:٠٠ و ١٠:٠٠دا كاتێك هەلیكۆپتەرەكان ویستیان سەربازان لە گۆڕەپانی شەهید لەشكەری گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دابەزێنن، لە دوولاوە بوونە ئامانجی هێزەكانمان. هەر دوو هەلیكۆپتەرەكان گورزی قورسیان بەردەوت و بێ ئەوەی سەربازان دابەزێنن، ناچار بوون لە گۆڕەپانەكە بكشێنەوە.

لە ٢٩ی گوڵان كاتژمێر ١٤:٠٠ هێزەكانی یەژەئاستارمان بە تاكتیكی سابوتاژ لە داگیركەران لە دەوروبەری شاخی شەهید نالینی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمیاندا. لەوێ داگیركەرێك سزادرا.

لە ٣٠ گوڵاندا داگیركەران كاتێك ویستیان بەرەو دۆڵی شەهید ساڤوشكا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بچن، كرانە ئامانجی هێزەكانمان. دوای دەستوەردان هێزەكانی داگیركەر تووشی شڵەژان بوون و لە ناوچەكە بڵاوەیان كرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆسدا:

لە ٢٩یی گوڵان لە سەرلەبەیانیدا سەربازانی سوپای توركی داگیركەر ویستیان گروپێك داگیركەر رەوانەی سەر سەنگەرەكانی شەڕ شەهید بەرخودانی سەر بە گۆرشەپانی بەرخودانی شەهید شاهین بكەن. هێزەكانمان بینیویانە كە سەربازانی داگیركەر نەیانویستووە بەرەو پێش بچن و لەگەڵ سەربازانان مشتومڕیان كردوە. سەربازانی داگیركەر دواتر گروپێكی چواركەسییان ناردووە بۆ سەر سەنگەرەكانی شەڕ. ئەو گروپە كاتێك لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕ بوون، هێزەكانمان ئەوانیان خستووەتە ژێر كۆنتڕۆڵ و بە سابوتاژ لەوانیان داوە. لە كاتی تەقینەوەكەدا دوو داگیركەر كەوتوونەتە دۆڵەكە. هەر دوو داگیركەرەكەی دیكەش لەلایەن هێزەكانمانەوە بە نارنجۆك و چەكی سوك سزادراون. هێزەكانمان چوونە سەر تەرمەكان و تەرمەكانیان خستووەتە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان. لەو چالاكیەدا بە گشتی ٤ داگیركەر سزادراون، چەك و كەلوپەلی سەربازی داگیركەرانیش لەناو براون. تەرمی ٢ داگیركەریش لە ژێر دەستی هێزەكانماندایە. ئێوارە كاتێك داگیركەران جارێكی تر ویستیان بكەونە جوڵەوە هێزەكانمان لەوانیانداوە و داگیركەران نەیانتوانیوە بەرەوپێش بێن.

لە ٢٩ی گوڵاندا داگیركەران كە دەیانویست بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر بێن، هێزەكانی یەژەئاستارمان داگیركەرانیان خستە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان و ١٠ جار بە سابوتاژ لە داگیركەرانیاندا. لەو چالاكیانەی هێزەكانی یەژەئاستارماندا ئەوە روونبووەتەوە كە لانیكەم ٦ داگیركەر سزادراون.

هەمان رۆژ لە كاتژمێر ٠٧:٣٠ و ٠٧:٤٠ هێزەكانمان دوو جار بە نارنجۆك و چەكی سوك لە داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕیاندا. لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا ٣ داگیركەر سزادران، داگیركەرێكیش برینداربووە. كاتژمێر ٠٨:٢٠ داگیركەران كە دەیانویست بەرەو سەنگەرەكانی شەڕ بێن، هیچزەكانمان ئەوانیان خستە ژێر چاودێرییەوە و لە چەندلایەكەوە لە داگیركەرانیاندا. لەوێ چوار داگیركەر سزادران. كاتژمێر ٠٩:٤٠ و ١٠:٣٠ ئەو داگیركەرانەی لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕ كۆببوونەوە، هێزەكانمان بە نارنجۆك و چەكی سوك لە نزیكەوە لە داگیركەرانیاندا و ٤ داگیركەر سزادران.

سەربازانی توركی داگیركەر كاتژمێر ١٥:٠٠ ویستیان بە تەقەمەنی هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی شەڕ. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەكانماندا، داگیركەران تائاستێك كشانەوە. كاتژمێر ١٩:٠٠ داگیركەران دیسان هەوڵیاندا بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی شەڕ . هێزەكانی یەژەئاستارمان بە سابوتاژ و دواتر بە چەكی سوك لە داگیركەرانیاندا. لەو چالاكیەدا ٢ داگیركەر سزادران، داگیركەران ئەو تەقەمەنیانەی هێنابوویان لە دوای خۆیان جێیان هێشتن و هەلاتن.

لە هەمان رۆژدا كاتژمێر ٠٨:٥٠ و ١٩:٠٥دا داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر لەلایەن هێزەكانی یەژەئاستارمانەوە ١٠ جار بە نیشانشكێن كرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا ٦ داگیركەر سزادران و ٤ داگیركەریش برینداربوون.

لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەی لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر بە پێشەنگایەتی هێزەكانی یەژەئاستارمان ئەنجامدران، بە گشتیی ٢٥ داگیركەر سزادران و ٥ داگیركەریش برینداربوون.

٢٩ی گوڵان داگیركەران كاتێك ویستیان لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شاخی جەهەننەمی گۆڕەپانی بەرخودانی چیاڕەش جێگیر ببن، هێزەكانمان بە چەكی سوك و نارنجۆك لێیاندان. دوای دەستوەردانی هێزەكانمان داگیركەران تا ئاستێك كشانەوە.

لە ٢٩ی گوڵان كاتژمێر لە نێوان ٠٧:٠٠ و ٠٨:٠٠دا داگیركەران كاتێك ویستیان بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەكانی شەڕی شاخی بەرخودانی شەهید شاهین بكەنە ئامانج، هێزەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا.

لە ٣٠ گوڵان كاتژمێر لە نێوان ٠٤:٥٠ و ٠٦:١٥ هێزەكانی یەژەئاستارمان بە نیشانشكێن لە داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەریاندا. لەوێ دوو داگیركەر سزادران.

ناو
بۆچوون ...