یه‌كێك له‌گیراوانى بادینان به‌په‌له‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌و هۆشداریده‌درێت

هەواڵ
04-08-2022


مه‌لا شڤان یه‌كێك له‌گیراوانى بادینان ڕه‌وشى ته‌ندروستى له‌ناكاو تێچكچووه‌و به‌په‌له‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن له‌هه‌ولێر، كه‌سوكاره‌كه‌شى هۆشداریده‌ده‌ن‌و ده‌ڵێن:"ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیارێتى له‌ئه‌ستۆ بگرێت".

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سەرچاوەیەکى بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا شڤان بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "مەلا شڤان بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێرو ته‌ندروستیشى خراپه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ هۆشداریداو ڕایگه‌یاند، "ده‌سه‌ڵات ده‌بێت به‌رپرسیارێتى ته‌ندروستى مه‌لا شڤان له‌ئه‌ستۆ بگرێت‌و هۆكارى تێكچونى بارى ته‌ندروستى ڕونبكاته‌وه‌".

مه‌لا شڤان كه‌ له‌ساڵی 2018 له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز له‌وتاربێژی دورخرایه‌وه‌و دواتریش ده‌ستگیركرا، ڕۆژی 16ی شوباتى 2021یش دادگای هه‌ولێر بڕیاریدا، به‌سزادانی شەش ساڵ زیندانی بۆ هەریەكە لەڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانانى بادینان؛ (شڤان بەرۆشكی، شێروان شێروانی، ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا، گوهدار زێباری).

ناو
بۆچوون ...