له60 راپۆرتی گه‌نده‌ڵی دیوانی چاودێریی دارایی، داواكاری گشتی سلێمانی، له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئیشی له‌سه‌ر 10 تا 15 راپۆرتیان كردوه، زۆرینه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ش، به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، له‌بواره‌كانی "بڕوانامه‌ی ساخته‌و پاره‌ی وشكه ساڵی‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیدا بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، فه‌رهاد حاتم حسێن كه ماوه‌ی مانگێكه بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه، پێشوتر وای بیستوه كه دیوانی چاودێری دارایی 2500 راپۆرتی گه‌نده‌ڵی داوه‌ته داواكاری گشتی، به‌ڵام كاتێك خۆی بۆته به‌ڕێوه‌به‌ر، بۆی ده‌ركه‌وتوه كه ژماره‌ی راپۆرته‌كان 60 دانه‌یه، راپۆرته‌كانیش جگه له‌بڕوانامه‌ی ساخته كه به بڕوای حاكم فه‌رهاد گه‌وره‌ترین زیانی به حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یاندوه، به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆری وشكه‌ساڵی‌و چه‌ندین كاری نایاسایی تریشی تێدایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی "پارێزگای پێشوی سلێمانی، كاتێك رۆیشتوه ئوتومبێلی دائیره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی تێدایه كاری زۆری نایاسایی كردوه، راپۆرتی تێدایه هی سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 2000، به‌ڵام تائێستا ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه".
هه‌ندێ له‌پزیشكه‌كان گه‌نده‌ڵییان كردوه
ئه‌و له‌باره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و ده‌یه‌ها دۆنم زه‌وییه‌ش كه 20 پزیشكێك به پاساوی كردنی به پرۆژه‌ی گه‌شتیاری، بۆ سودی گشتی، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ریانگرتوه، "به‌ڵام هه‌موویان كردۆته ڤێلای تایبه‌تی خۆیان" ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تائێستا پزیشكه‌کانیان وه‌ك تۆمه‌تبار روبه‌ڕوی دادگا نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه ده‌كه‌ن تا بزانن چۆن ئه‌و كاره كراوه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ئه‌و پزیشكانه، ڤێلای چه‌ند به‌رپرسێك بوایه، ئایا ئه‌وان هه‌مان هه‌ڵوێستیان ده‌بوو؟ حاكم فه‌رهاد جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و به‌بێ سڵه‌مینه‌وه كار ده‌كات "ئیش له‌سه‌ر هه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و كه‌موكوڕیه‌ك بكه‌ین، سه‌یری ناو‌و پله‌و پۆسته‌كه‌ی ناكه‌ین، چونكه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌وه شێوازی كاركردنمانه، هاوكات خۆدی سه‌رۆك وه‌زیرانیش د.به‌رهه‌م پشتیوانی كاره‌كانمانه".
ئیشكردن له‌سه‌ر كه‌یسی
تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال
گه‌وره‌ترین مه‌له‌فیش كه له‌ئێستادا داواكاری گشتی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه‌یسی 258 كه‌سی تۆمه‌تباره كه زۆرینه‌یان جاش‌و موسته‌شاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عسن‌و تۆمه‌تبارن به به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا، له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه داواكراون، "له‌پێنجی ئه‌م مانگه‌وه نوسراوم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش‌و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی پۆلیسی گه‌رمیان‌و سلێمانی كردوه، بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمتبارانه‌ی كه ناویان هاتووه، تائێستاش روبه‌ڕوی دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌وانه ئێستا پۆست‌و حیمایه‌شیان هه‌یه".
گرفتی سه‌ره‌كی داواكاری گشتی، تائێستا یاسای كۆنی ژماره 159ی ساڵی 1979 یه، به‌بڕوای فه‌رهاد حاتم، ئه‌و یاسایه زۆر كۆنه‌و بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌گونجاوه، چونكه "كاتی خۆی حیزبی به‌عس بۆ له‌قاڵبدانی كاره‌كانی داواكاری گشتی ده‌ریكردوه"، ناوبراو ئه‌و یاسایه‌ی به گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست زانی له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكرنی كاره‌كانیان "ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، زۆر كۆنه به‌كه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه نایه‌ت".
سه‌رچاوه‌كانی ئیشكردنی داواكاری گشتی
سه‌رچاوه‌كانی ئیشكردنی داواكاری گشتی، هه‌روه‌ك حاكم فه‌رهاد باسی ده‌كات جگه له‌ڕاپۆرته‌كانی دیوانی چاودێریی دارایی، "كه به‌ڕاستی ئیشی زۆر باشیان كردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌كو پێویست ها‌وكارییان نه‌كردون"، ئه‌و راپۆرتانه‌شه كه له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و سودێكی زۆر باشی پێگه‌یاندون، كه ئه‌وان دوای وردبینیكردنی راپۆرته‌كان، ئه‌گه‌ر زانییان گه‌نده‌ڵی تێدایه، ئه‌وا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر نوسراو بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن، "هه‌رچه‌نده، ده‌بوو له‌ناو هه‌موو فه‌رمانگه‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌شوێنه هه‌ستیاره‌كاندا، نوێنه‌ری ئێمه هه‌بوایه، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه سودێكی باش له‌ڕاپۆرتی میدیاكان وه‌رده‌گرین‌و به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین، هه‌ر بۆنمونه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سودمان له‌ڕاپۆرتێكی ئاوێنه وه‌رگرت، كه باس له‌نه‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی ئاو ده‌كات له‌ڕانیه، ئێستا ئیش له‌و راپۆرته‌دا ده‌كه‌ین".
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی
رۆڵی داواکاری گشتی
دروستبوونی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌كوردستان، حاكم فه‌رهاد وایده‌بینێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌وانه "له‌جیاتی دروستكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه، بهاتنایه رۆڵی دواكاری گشتییان كارا بكردایه باشتربوو، چونكه ناكرێت له‌وڵاتێكدا دوو ده‌زگا هه‌بن، هه‌ردووكیان یه‌ك ئه‌رك‌و مه‌هامیان هه‌بێت، من ناڵێم با نه‌بن، به‌ڵام با بوونیان كه‌ناڵێك بوایه بۆ كاره‌كانی ئێمه".
ئه‌و جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه ئه‌وان وه‌ك داواكاری گشتی گه‌ر ها‌وكارییان نه‌كرێت، ناتوانن كاره‌كانیان به باشی بكه‌ن "ئێمه عه‌سای سحریمان پێنییه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان". له‌باره‌ی چۆنێتی هاوكاریكردنیان، جگه له‌گۆڕینی یاسا كۆنه‌كه، ئه‌و داواكاریشه ژماره‌یه‌كی زۆر داواكاری گشتی‌و فه‌رمانبه‌ریان بۆ دابمه‌زرێ، "خۆی ده‌بێت له‌هه‌موو گرتوخانه‌یه‌كدا نوێنه‌رێكی ئێمه به‌به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر كه‌می دواكاری گشتی به‌و جۆره نییه، جگه‌له‌وه له‌به‌ر كه‌می فه‌رمانبه‌ر، زۆربه‌ی نوسراوه‌كانی فه‌رمانگه‌كه خۆم تایپی ده‌كه‌م". ئه‌و زیاتر باس له‌ماندوبوونی خۆی ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێ كه له‌ماوه‌ی مانگێكی كاركرنیدا، هێنده‌ی 10 ساڵ ئیشكردن ماندوبووه، "به‌ڵام كه ده‌بینم ئیشه‌كانمان ورده ورده ده‌رئه‌نجامێكی باشی هه‌یه، هه‌ست به ماندوبوون ناكه‌م". سه‌باره‌ت به كاره‌كانی رابردوی داواكاری گشتی، حاكم فه‌رهاد باسی له‌وه كرد كه ده‌كرا ئیشه‌كان به‌باشتر بكرایه، له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوش (ناز عه‌بدوڵا) وتی "ئه‌و خۆی وتویه‌تی له‌به‌ر باری ته‌ندروستیم نایكه‌م، به‌ڵام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر نییه".
هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی روداوه‌كانی17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی
له‌ڕوداوه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی، كه "زۆرترین پێشلكاری به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ كرا"، گله‌یی‌و گازنده‌یه‌كی زۆر، روبه‌ڕوی داواكاری گشتی بۆوه. به‌وه‌ی كه كاره‌كانیان وه‌ك پێویست نه‌كردوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، فه‌رهاد حاتم ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌و روداوانه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به هاوكاری ئه‌ندامێكی ئه‌وان دروستكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌رهاد حاتم، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه ئه‌وان وه‌ك داواكاری گشتی توانای ده‌ستگیركردن‌و ئازادكردنی هیچ كه‌سێكیان نییه "ئێمه ته‌نها چاودێریی بڕیاره‌كانی دادگا ده‌كه‌ین، هه‌ر بڕیارێكمان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، تانه‌ی لێده‌ده‌ین، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و قسانه‌مان ئه‌وه‌بوو، تانه‌مان له‌بڕیاری دادگا گرت كاتێك تۆمه‌تبارێكی روداوه‌كانی رۆژانی دوای 17ی شوباتی ئازاد كرد".
ئه‌و داواكاریشه له‌و حیزب‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه كه‌سانی تۆمه‌تباریان لایه، روبه‌ڕوی دادگایان بكه‌نه‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی "مه‌رج نییه هه‌ركه‌سێك روبه‌ڕوی دادگا كرایه‌وه تاوانبار بێت".