شارپرێس
سه‌ربارى بێده‌نگى لایه‌نه فه‌رمى‌و حزبیه‌كان له‌سه‌ر ڕوخاندنى كۆنترین خانوى شارى سلێمانى، شارپرێس چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌و نوسراوێك ئاشكراده‌كات كه خانوه‌كه‌ى نه‌جمه‌دینى مه‌لا به‌ڕێكارو فلته‌ریی لایه‌نه فه‌رمیه‌كانى شاره‌كه‌دا ڕه‌تبوه (كه سێ لایه‌نى فه‌رمیی شاره‌كه‌ن)و ڕه‌زامه‌ندییان نیشانداوه بۆ ڕوخاندنى.
لەسلێمانی چەند کەسێک بەمەبەستی كارى بازرگانیی، خانوی کەلەپوری نەجمەدین مەلا نوسەرو ڕۆشنبیریی دیاری کوردیان لەسلێمانی ڕوخاندو ناڕه‌زاییه‌كى توندى به‌دواى خۆیدا هێنا، له‌و ڕوه‌شه‌وه 18ى ئه‌م مانگه، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ڕێگه‌ى نوسینێكه‌وه له‌سه‌ر جوڵه‌پێكردنى هێز بۆسه‌ر شاره‌وانى سلێمانى‌و ڕوخاندنى خانوه‌كه‌ى نه‌جمه‌دینى مه‌لا په‌یامێكى توندى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یاند، "ناردنی هێز هیچ کێشەیەک چارەسەرناکات‌و ڕێگریی لەسەدبارەبونەوەی ئەو تاوانە قێزەوەنانە ناکات کە بەرامبەر بەسلێمانی ئەکرێت، ئەگەر بەقەدەر نوکی دەرزییەک سودی هەبوایە لەسەر ڕوخاندنی کەشتی نوحەکەی سلێمانی خەبەرمان نەئەبۆوە، ڕوخاندنی ئەو خانوەی مامۆستا "نەجمەدینی مەلا" یەک لەتاوانە گەورەکانە کە بەرامبەر بەسلێمانی کرابێت".
هه‌مان ئه‌و ڕۆژه واته 18ى ئه‌م مانگه لەسلێمانی، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی دژی ڕوخاندنی خانوە کەلەپورییەکانی سلێمانی گردبونەوەیه‌كى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو جه‌ختیانكرده‌وه، "بەداخەوە ڕۆژى 17ى 8ى 2022 ماڵی زانای کورد نەجمەدینی مەلا تێکدرا، بەمە مێژوی شارەکەمان نوقمی دەریا بوو، ئەمەی ڕویدا کارەساتێکی مێژوییە".
سه‌ربارى ئه‌و ڕه‌خنانه، هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن یه‌كه ئیداریه‌كان‌و لایه‌نه فه‌رمیه‌كانى سلێمانیه‌وه نه‌درا، شارپرێس ده‌قى نوسراوى سێ لایه‌نى فه‌رمى شاره‌كه ئاشكراده‌كات بۆ تێكدان‌و ڕوخاندنى خانوه‌كه‌ى نه‌جمه‌دینى مه‌لا، كه له‌مانگى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه ئه‌م بابه‌ته قسه‌ى له‌باره‌وه كراوه.
له‌نوسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تۆماركردنى خانوبه‌ره‌ى سلێمانى كه واژۆى كوردۆ ئه‌فراسیاب، به‌ڕێوه‌به‌رى له‌سه‌ره‌و ڕۆژى 28ى 3ى 2022 ئاراسته‌ى قائیمقامیه‌تى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى كراوه‌و وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، داواى لارینه‌بون ده‌كات له‌ڕوخاندن‌و مامه‌ڵه‌كردن به‌و موڵكه‌وه.
هه‌ر له‌و ڕوه‌شه‌وه، ڕۆژى 6ى 7ى 2022 كه‌مال ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارو كه‌له‌پورى سلێمانى نوسراوێكى ئاراسته‌ى قائیمقامیه‌تى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى كردووه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "دواى پشكنین ده‌ركه‌وت ئه‌م موڵكانه كۆن‌و داڕوخاون‌و لاریمان نییه له‌ڕوخاندنیان به‌مه‌رجێك پێویسته ڕه‌چاوى ڕێنماییه‌كان‌و TORى شار بكات‌و پێویسته نوێنه‌رمان ئاماده‌بێت له‌كاتى دروستكردنه‌وه‌ى".
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى له28ى 7ى 2022 به‌نوسراوێكى فه‌رمى وه‌ڵامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆماركردنى خانوبه‌ره‌ى سلێمانى داوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "ئاماژه به‌ڕونكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵا‌و پاراستنى شوێنه‌واره كه‌له‌پوریه‌كانى قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ نوسراوماندا وێنه‌یه‌ك له‌نوسراوى شوێنه‌وارو كه‌له‌پورى سلێمانى ئاراسته‌تان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌و موڵكه".
له‌نوسراوه‌كه‌ى قائیمقامیه‌تى سلێمانیدا ئه‌وه‌ش هاتوه، "لاریمان نییه له‌ڕوخاندنى موڵكى ناوبراو به‌مه‌رجێك ڕه‌چاوى ڕێنماییه‌كانى ناوه‌ندى شار بكات‌و له‌كاتى دروستكردنى بینادا نوێنه‌رى فه‌رمانگه‌ى شوێنه‌وارى سلێمانى ئاماده‌بێت".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى ڕوخاندنى خانوه‌كه‌ى نه‌جمه‌دینى مه‌لاوه ده‌ڵێت:"کاولکردنی ئەو خانوە سڕینەوەی مێژوو و لەنێوبردنی یادگارییەکانی خەڵکی ئەمشارەیەو تاوانێکە کە نابێت بێ سزایەکی یەکجار قورس تێپەڕێت‌و ناشبێت ڕێگە بەهیچ کەسێک بدرێت کە نە ئێستا‌و نە لەئایندەشدا، هیچ پڕۆژەیەک لەو شوێنە جێبەجێبکات، پێویستە ئەو شوێنە هەروا بەڕوخاوی بمێنێتەوە، تا کەس بوێریی ئەوە بەخۆی نەدات چاو ببڕێتە گەڕەک یان خانویەکی کۆن‌و پێویستە هەرسێ لایەنەکە (شوێنەوارو وەبەرهێنان‌و ئەو لایەنەی کڕیویەتی) بۆ کردنی بەمۆڵ‌و بازاڕ بەقورسترین شێوە سزابدرێن".
نەجمەدین مەلا ساڵی 1898 لەسلێمانی لەدایکبوەو لە1962 هەر لەوشارە کۆچی دوایی کردوە، لەسلێمانی حوجرەیەکی لەشێوەی خوێندنگەیەکی تایبەتی بەناوی (کەشتیی نوح) کردۆته‌وه کە کتێب‌و ڕۆژنامەشی تێدا دەفرۆشت، لەحوجرەکەیدا نزیکەی حەوت هەزار کەسی فێری نوسین‌و خوێندنەوە کردوە.