سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی شارەوانیی هەولێری بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا پارچە زەوییەکی 446 مەتری فرۆشراوە بە 300 دینار بۆ هەر مەترێک.
ئاوێنە: سۆران عومەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نوسراوەكەدا رایگەیاند"زەوییەکی ٤٤٦ مەتری لەباشترین شوێنی شاری هەولێر دراوە بەکەسێک بەشێوەی ئیستیسنا مەتری بە ۳٠٠ دینار واتە بەنرخی هەرزانتر لەکیلۆیەک تەماتە."
ئەوەشی خستۆتەڕو"کۆی گشتی پارەکەی دەکاتە ۱۳۸ هەزار دینار! واتە زەویەکی ٤٤٦ مەتری هێشتا نەیکردۆتە ۱٠٠ دۆلار!"