کچە کورد دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر

هەوال
01-09-2022

 

شارپرێس

لە ڤیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا لە لوبنان و بە بەشداریی هەشت وڵات کچە کوردێک خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێبەخشرا و بە جلی کوردییەوە خەڵاتەکەی وەرگرت.

هەوار فارس کچە ئەکتەری کوردی شاری کەرکوک لە لێدوانێکدا بە شارپرێسی، ڕاگەیاند لە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (تەرابلوس) لە لوبناندا کە هەشت وڵات تێیدا بەشداربوون وەک نوێنەری کوردستان بەشداریمکرد و سوپاس بۆ خوا و هەموو ئەوانەی پشتیوانم بوون توانیم خەڵاتی باشترین ئەکتەر بەدەستبهێنم و پێشکەشی نیشتمانەکەمی بکەم.

هەوار وتیشی" بە مۆنۆ درامای (وەک قەقنەس دەسوتێم) بەشداریمان کرد و کارەکەمان بووە جێی سەرنجی تەواوی ئامادەبوان، وەک یەکێک لە کارە سەرکەوتوەکانی ڤیستیڤاڵ سەیرکراو و لە کۆتایی ڤیستیڤاڵیشدا توانیم خەڵاتی یەکەم ببەمەوەو بە جل و بەرگی کوردییەوە لەسەر ستەیج پێشوازیم لێکرا.

ئەو کچە کوردە لەبارەی مۆنۆدراماکەوە زیاتر بۆ شارپرێس دواو ئاماژەی بەوەکرد " وەک قەقنەس دەسوتێم" یەکێکە لە شاکارەکان و مامۆستا گەزیزە عومەر نوسیویەتی و کاری سیناریۆ و دەرهێنانی لەلایەن نەژاد نەجمەوە بۆ کراوەو هەوار فارس نواندنی بۆ کردوەو سیروان عومەریش کاری جێبەجێکاریی بۆ کردوە.

 

ناو
بۆچوون ...