جەلادسالاری

بەیان ئیبراهیم
02-09-2022

جەلاد سالاری 
ئەم هەموو خوێنە مێنەیە بۆ بڕوا
ئەم هەمو قریشکی ژنانە بۆ وا بکا
دڵی شمشاڵ کون کون بێ 
ئەم هەمو تاوانە
بۆ وا بکا باخچە بکەنە قوربانی کانە خەڵوز 
دە بێدەنگ بن!
شاشەی تیڤی ڕەشکەنەوە
مێژووی بەشەریەت 
بسوتێنن بیخەنە ژێر پێی ژنە قوربانیەکان 
خەجاڵەت بن 
ئەو مایکانەی هەواڵەکان دەگوازنەوە
بە نەفرەت بن چەکوشی دادگاکان
کە بە دەستی کولتورەوەن 
بونەتە گاسنی کێڵانی جەستەی ژن
ئەم تابوتەی مەرگی ژنان 
تا بوتێکی پێنج قاتە
هەر قاتێکی لاشەی ژنێکە 
هەر قاتێکی میژوویەک لەشەرمەزاری تێدایە
دە بەسە ئیتر! 
دەروازەکان دابخەن
دەرگای پەرلەمان کڵۆم بدەن
بڵندگۆی مزگەوتەکان بوەستێنن 
ئاڵای وڵات دابگرن و بیکەن بە کفن
هەموو شت سفر بکەنەوە 
تابوتێکی پێنج قات تێدەپەڕێت 
تابوت یاداشتی شەرمەزاری تێدایە.
بەیان ئیبراھیم

ناو
بۆچوون ...