مۆزەخانە چیە؟

ئاودێر عوسمان
05-09-2022

 

بۆچی گرنگە؟

تازەترین پێناسە بۆ مۆزەخانە چیە؟

وشەی مۆزەخانە لە وشەی یۆنانی Mousein "مۆسین"ەوە وەرگیراوە، کە بە گردێک دەوترێت لەبەرزایەکانی پەرستگای شاری ئەسینا، لەوێ شوێنێک دروستکراوە بۆ نۆ خوداوەندی هونەر و پیشەسازی کە ناویان ( مۆوز) بوە .

مۆزەخانە چیە؟

مۆزەخانە بەشوێنێکی تایبەت دەوترێت کە لە کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری ، پیشەسازی ، ئەنتیک و بەنرخ تێدا کۆ کرێتەوە و بپارێزێت سەردەم بە سەردەم. ١٨ی ئایار ی هەمو ساڵێک ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەکانە.

تازەترین پێناسە بۆ مۆزەخانە چیە؟

لە 24ی ئابی 2022 ئەنجومەنی نێودەوڵەتی مۆزەخانەکان لە پراگی پایتەختی کۆماری چیک دەنگی دا بە پێناسەیەکی نوێ بۆ مۆزەخانەکە کە بە 92٪ دەنگەکان وەک پێناسەی نوێی مۆزەخانەکە ناساند. لە پێناسەکەدا هاتووە: "مۆزەخانەکە دامەزراوەیەکی قازانج نەویست و هەمیشەییە بۆ خزمەت بە کۆمەڵگە و بەردەوام توێژینەوە دەکات، کۆدەکاتەوە، دەیپارێزێت، لێکدەداتەوە و ئاسەوارێکی بەرجەستە و نا بەرجەستە پیشان دەدات. دامەزراوەیەکی بەردەست و جیهانی کە دەرگاکانی بۆ هەمووان کراوەیە لە ڕووی ئەخلاقی و پیشەیی و هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگاکان و لەگەڵ میراتێکی هەستپێکراو و نا بەرجەستە لێکدەداتەوە و پیشانی دەدات. دامەزراوەیەکی بەردەست و جیهانیە ئەوان لە ڕووی ئەخلاقی و پیشەیی و هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگاکان و پەیوەندی دەکەن بە دابینکردنی ئەزموونی هەمەجۆر بۆ پەروەردە و چێژ و بیرکردنەوە و هاوبەشکردنی زانیاری.

تێبینی/

بابەتێکە کە بەندە لە شێوەی توێژینەوە ئەنجامی داوە ، ئەوەی سەرەوە بەشێکی کەمە لەو توێژینەوەیە.

 

ناو
بۆچوون ...