ئه‌م دڵه‌ تێكشكاوه‌ غه‌مگینه‌

ئالدا مه‌رینی و. جه‌بار سابیر
13-09-2022

ئه‌م دڵه‌ تێكشكاوه‌ غه‌مگینه‌
ئالدا مه‌رینی
و. جه‌بار سابیر
...
ئه‌گه‌ر له‌بری ئه‌م دڵه‌ تێكشكاوه‌ غه‌مگینه‌
باڵسووكی كچێكی منداڵكارم ده‌بوو و
ئه‌گەر له‌بری خوێن
ئاوێكی زووڵاڵ به‌ ده‌ماره‌كانمدا ده‌‌ڕۆی
یاده‌وه‌ری بێمانا و بێتامی ڕابردووم
له‌به‌ر خۆم داده‌ماڵی و
خۆم له‌ تۆدا نووقم ده‌كرد
له‌ تۆیه‌كدا كه‌ بوویته‌ پیاوی من
من بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین چیرۆكه‌كانی زێده‌كه‌م
كه‌ هه‌رگیز به‌رهه‌میان نییه‌
قه‌رزاری تۆم
من هه‌ر وه‌ك هه‌نگێك 
كه‌ هه‌نگوینه‌كه‌ی قه‌رزاری گوڵه‌كانه‌
بۆ وشه‌كانم قه‌رزاری تۆم
چونكه‌ من 
عاشقی تۆم
ئازیزم به‌ر له‌ دۆزه‌خ
به‌ر له‌ به‌هه‌شت
ته‌نانه‌ت به‌رله‌وه‌ی جه‌سته‌ی له‌رزۆكم
له‌ نێوخاكدا بشاردرێته‌وه‌
عاشقی تۆم
عه‌شقی من
چه‌ند سه‌خته هه‌نگاونان له‌ ڕۆژانی
تینوێتیدا به‌ره‌و هه‌زار ده‌می 
میهره‌بانی تۆ.

ناو
بۆچوون ...