ژەهری دکتۆر عبدولواحید بۆ باشور بەردەوامە ،

محەمەد سیروان
13-09-2022

 

وەک دیارە ماوەی چەند ساڵێک دەبێت کەناڵێکی تەلەفیزیوێنی منداڵان کراوەتەوە بەناوی کەکاڵی (ئافەرین)'

ئەم کەناڵە سەدان هەزار دۆلار دەدرێت بە سپۆنسەری پۆستەکانی دەیان پێگەی بۆ کراوەتەوە لە سۆشیال میدیادا،

ئەم کەناڵە لەلایەن وڵاتی قەتەرەوە بودجەی بۆدابین دەکرێ و دامەزرێنەری ئەم کەناڵە دکتۆر عەبدولواحیدەو بەڕێوبەرەکەشی بەناوی دکتۆر بەختیار تاڵەبانییەوەیە

ئەم کەناڵە تەنها فکری داعشی بڵاو دەکاتەوە زۆر مەترسیدارە لەسەر ئایندەی نەوەکانمان و ئەگەر بێت و ئەم کەناڵە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا لە دە ساڵی ئایندەدا جیلێکی فکر داعشی دێتە ناو کوردوستانی باشوورەوە

من وەک ڕۆژنامەنوسێک بەدواداچونی تەواوم بۆ ئەم کەناڵە کردووە وە قسەم لەگەڵ چەندین بەرپرسی وەزارەتی ڕۆشنبیری کردووە کە دەنگەکانیانم لایە سەبارەت بەم کەناڵە

ئەوانیش لەوەڵامدا پشتراستیان کردۆتەوە کەناڵەکە هی دکتۆر عەبدولواحیدە کە ژەهر دەڕێژێ چەندین جار ئاگادار کراونەتەوە سەبارەت بەو فکرە داعشییەی دەیدەن بە گوێی نەوەکانماندا ،

بەڵام پیان ڕاگەیاندم کە ئێمە هیچمان پێناکرێ لەگەڵی چونکە لەلایەن چەند بەرپرسێکی حیزبییەوە کە سەر بەدەسەڵاتن پشتگیری لێدەکرێ

بۆیە لێرەوە داواکارم لە تەواوی ئازادی خوازان و ڕۆژنامە نوسان تکایە بەدەم داواکاریەکانمانەوە وەرن،

یەکەم،لە تەواوی سۆشیالمیدیادا داوای هەرچی زووە داوا بکەن ئەم کەناڵە داعشییە دابخرێت

دووەم ،داوا لە دادوەرە بەڕێزەکان دەکەین دەست بەجێ لەسەر ئەم تاوانەی ئەم جینۆسایدەی دژی نەوەکانمان دەکرێن بێنە دەنگ

سێیەم ،ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کە تائێستا خۆیان نەفرۆشتووە بەدەسەڵات هەرچی زووە بێنە دەنگ لەسەر ئەم بابەتە،

چوارەم،لەهەموی گرنگ تر داوا لە دایکان و باوکان دەکەین بە هیچ جۆرێک ڕێگە نەدەن منداڵەکانیان بینەری ئەم کەناڵییە داعشییە بن چونکە دوای نەوەکانتان دەبنە داعش ئەو کات گلەی لەکەس نەکەن چونکە خۆیان سەبەبی ئەوە بوون

لێرەوە دوبارە ڕایدەگەیەنم ئەم پۆستە بڵاو بکەنەوە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتیمانی

وە زۆر ڕون و ئاشکرایە عەبدولواحید لەدوای ٢٠٠٠هەزارەکانەوە بە ئەجندای دەوڵاتانی دژبەکورد نێردراوەو دەیەوێت شیرازەی کۆمەڵگای کوردی داڕمێنێ و وە عاتیفەی خەڵکی بەوە دەجوڵێنێ کە گوایە دکتۆری هەژارانەو دەستی خستۆتە سەر هەرە خاڵی لاوازی تاکی باشور کە ئاینە، لەڕێگەی ئاینەوە قوری کردووە بەسەر باشوردا بە سپۆنسەری دەسەڵات چونکە لای دەسەلات هیچ بایەخێک بە منداڵان نادرێ و نایانەوێت لە ژینگەی خۆیاندا بژین

وە دەبێت بەزوترین کات عبدولواحید بوەستێنرێت و دادگای بکرێت لەسەر دەیان سوکایەتی بە تاک و کاری فکری داعشی

محەمەد ئاسۆ ،ڕۆژنامەنووس

Kan være et billede af 2 personer, barn, folk, der står og tekst

 

 

ناو
بۆچوون ...