لەڕوانگەیی چینایەتیەوە /بنەماکانی چۆنیەتی دەرچوونی یاسای کار

عوسمان زیندانی .
14-09-2022

 

دوای (۳۰) ساڵ لەئەزموونی حوکمڕانی دەسەڵاتدارێتی هەرێمی کوردستان تازە واخەریکن یاسای نوێی کار بۆ چینی کرێکاران دەربچوێنن لەپەرلەمانی کوردستان ،

لای هەمووان وەک ئاوی ڕوون دیارە بۆچی حکومەت یاسای وەبەرهێنانی دەرکرد بەڵام یاسای کاری نوێی بۆ کرێکاران دەرنەچوواند .

فەلسەفەی سیاسی ئەم حزبە حوکمڕانانە فەلسەفی ئابووری سەرمایەداری و بازڕای ئازادە تاکو( دەست و سەرمایەی بیانی وناوخۆی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دنیاو ناوخۆی ) کار بکەن و( زۆرترین قازانج بەدەست بێنن لەسەر حسابی ڕەنج و ماندووبوونی کرێکاران) .

ئێستاش لەپرۆسەیەکی خێرا و بێ ئاگاداری کرێکاران دەیانەوێت یاساکە دەربچێنن بێ ئەوەی هیچ کار و چالاکیەکی پێوویستی بۆ ئەنجام بدرێت تەنها حکومەت و پەرلەمانی خۆیان بریاری لێ بدەن .

+ ئێمە لەڕوانگەی بەرژەوەندی چینایەتی کرێکارانەوە

ولەسەر بنەماکانی نەریت و یاساو ڕێساکانی جیهانەوە دەڕوانینە شێوازی دەرچوونی یاسا .

پرسیار ئەوەیە یاسا بۆ کێ دەردەچێت ؟ کێن ئەوانەی مافیانە بەشدار بن لە داڕشتنی یاساکەدا ؟

پێویستە ئەوانەی یاساییان بۆ دەردەچێت خۆیان لایەنی سەرەکی دیاری کردنی بنەمای سەرەکی و بەش و ماددە و بڕگەکانی یاساکە بن ئەویش چینی کرێکارانە.

چەند کارێکی گرنگ کەدەبێت جێبەجێبکرێت پێش ئەوەی پرۆژەی یاسای کار بچێتە پەرلەمان :

۱-وەزارەتی کار بودجەیەک دیاری بکات بو هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ هۆشیار کردنەوە و بەئاگا هێنانی کرێکاران و یاسا ناسان و مرۆڤ پەروەران لە ناوەڕۆکی یاساکە چونکە یاسای کار لەدوای دەستورەوە بەیەکێک لەیاسا هەرە گرنگەکانی دادەنرێت و ڕەهەندی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە .

۲-لە ڕۆژنامەکان و تەلەفزیۆنەکان بڵاو بکرێتەوە و ژمارەیەکی زۆری لێ چاپ بکرێت و لەناوەندەکانی

کاری کرێکاران بەتایبەت پرۆژەکاندا بڵاو بکرێتەوە

و کۆبونەوەی لەسەر بکرێت بۆ کرێکاران ڕوون و شیبکرێتەوە کەماوەکەی لە یەک مانگ کەمتر نەبێت .

۳- نوێنەرانی هەڵبژێراوی کرێکاران کە لە هەر پارێزگایەکدا و لەچەند ناوەندێکی کاری کرێکاران بانگهێشت بکرێن لەگەڵ لایەنی حکومیدا گفتوگۆی تەواوەتی پرۆژەکە بکرێت پاشان بچێتە پەرلەمان .

٤- نوێنەرانی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان

لەگەڵ نوێنەرانی هەڵبژێراوی کرێکاران و حکومەتدا گفتوگۆی تەواوەتی بکەن لەداڕشتنەوەی پرۆژەکەدا .

٥-بەشداری پێکردنی ڕێکخراوەکانی کومەڵگای مەدەنی بەتایبەت ئەوانەی کاریان لەسەر مافەکانی کرێکاران کردووە لە کۆبونەوە تایبەتەکاندا .

٦- سازدانی چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و وەرگرتنی ڕاو سەرنج وبۆچوونی کرێکاران و نوێنەراکانیان .

۷- پێویستە نوێنەرانی رێکخراوی کاری نێودەڵەتی و سەندیکای کرێکارانی جیهانی بەشدار و ئاگادار بن لە بەڕێوە چوونی پرۆسەی بڵاو کردنەوە و دەرچوونی یاساکە و تێبینیەکانیان بەهەند وەربگیرێت .

+ئەم خاڵانە تەنها پەیوەستن بە قۆناغی یەکەمی کارکردن لەسەر پرۆژە یاساکە وەک مافێکی سەرەتایی کرێکاران کە دەبێت بزانن چی دەگوزەرێ وخەڵکی هۆشیار بێت بەدەرچوونی یاسا گرنکەکانی ووڵات .

سەرمایەدارانی حکومڕانی کوردستان نایانەوێ چینی کرێکار و سەندیکاکان و لایەنە چەپەکان وەک ئەوەی پێوویستە ئاگادار ببن و ڕۆڵیان هەبێت لە داڕشتنەوەی یاساکەو دەرچوونی کە بەرژەوەندی کرێکاران تیادایە .

ئەم ئەرکە بەرپرسیارێتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و لیژنەی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پەرلەمانی کوردستانە بۆیە ئەگەر ڕاستگۆن وو دەیانەوێت یاسایەکی کاری نوێ دەربچێت پێوویستە

لە قۆناغی یەکەمدا ئەم هەڵمەت و بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆ بگرن .

 

 

ناو
بۆچوون ...