قارەمان کێ یە

هاوڕێ نەهرۆ
17-10-2022

قارەمان کێ یە ؟​           

 

 

قارەمان تۆیت، ئەوە، ئەوی دیکەیە

قارەمان لە ناومان دایە

قارەمان لە دەوروبەرمان دایە

کریکارە، جووتیارە، خوڵرێژە، دوکاندارە، ڕانندەیە

پێشمەرگەیە لە سەنگەر، تەعمیرچی یە، مامۆستایە، نووسەرە

قارەمان ئەو کەسەیە بە ئیشی هەڵدەستێ

جیاواز لە وانی دیکە

کات مەکوژە لە قارەمان بگەڕێ

تەنیا بیر لە کەسانی دەوروبەرت بکەرەوە

دەبینی تۆ لە نێو ڕایەڵی قارەمانان دای

قارەمان ئافرەتە، گەنجە، بە ساڵا چووە

قارەمان لەشارە، لەدیهاتە

لە کونج و کەنارێکی ئەم دونیایە

قارەمان مروڤیکی بەرجەستەیە

لەنێو روح و هەستمان دایە !

هەست بە بۆن و بەرامەو سیبەریان دەکەین

قارەمان تۆیت، ئەوە، ئەوی دیکەیە

تێبینی : بیروکەی ئەم دەقە هەلقوڵاوی ئەوەیە، ساڵی ١٩٨٩ لەشاریرەزائیەی ئیران فیلمێکم بینی بە نێوی قارەمان کێ یە ؟ دیارەسیناریویستەکە باس لە فیلمسازێک دەکا دەچێ بۆ بەرەکانی شەریئیران_ ئیراق لە قارەمان دەگەرێ چاوێ بە سەربازێکی ماتور سواردەکەوێ پوست بۆ بەرەکانی جەنگ دەبا، پێ دەڵی هاتووم چاوم بەقارەمان بکەوێ پێ دەڵی سواربە لە پشتم تا قارەمانت پیشان دەمئیدی ماتور سوار بە نێو مین و بۆسە دا دەروا تا دەگاتە هیڵیپێشەوەی بەرەکانی شەڕ بەڵام قارەمانیەتی بێ وێنە ئەنجام دەدا، تادواتر فیلمسازەکە بە سەربازی ماتور سوارەکە دەڵی ئەشهەدوا تۆقارەمانی، قارەمان لە نێومان دایە بەڵام زۆرجار نایبینین .

 

هاورێ نەهرۆ

ناو
بۆچوون ...