ئیسماعیل خەیات

کەژاڵ ئەحمەد
21-10-2022

ئیسماعیل خەیات

سێ ساڵ بوو لەسەر داوێکی باریکی
نێوانی مەرگ و ژیان،
بە فڵچە و بۆیە و شاکارەکانییەوە 
بڵند ڕاوەستابوو.
چووبووە ناو بێدەنگی یەکی گەورەوە
مەیلی لە جیهان نەمابوو.

ئەو ناسراوترین جەنگاوەری ئاشتیی بوو
لەوڵاتی شەڕە بەردەوامەکاندا.

پاشای ڕەنگ بوو لە جوغزی سەردەمێکدا ،
 بێ ڕەنگیی،
کردووە بەدروشم بۆخۆی.
کە ڕۆیشت و باڵەکانی ماڵئاوایی ڕاوەشاند
دڵۆپێک فرمێسکی وەفای لەسەر تەختەی
شانۆی بەشکۆی گەزیزە بەجێهێشت و
دووگوڵیشی لەسەر گۆنای
 هەیاس و هەسارە ڕوواند .
بەڵام ڕەنگ و دڵە پڕ بەهرەکەی لەمێژبوو
دابوو بە هەمووان.

ئەو دەست واڵا و
سروشت دۆست بوو
تەنانەت بەردیشی ئەدواند.
ئەو تەنیاتربوو لە ئەڵوەند
دۆستی زۆرتربوو لە زیخی چەم و
لە ئەستێرە و 
لەگەڵای درەخت و
ڕۆندکی ئەوین و داهێنان

کەژاڵ ئەحمەد

ناو
بۆچوون ...