بۆ رۆحی ئیسماعیل خەیات

محەمەد ئەحمەد
21-10-2022

من تێکەڵم لە هه زاران ڕەنگ
تنۆک تنۆک
بە جەستەمدا دێتە خوارێ
ئەڕژێنەوە سەر زەویی
ئەوسا
گوڵەکان بۆنی پێوەدەکەن
ڕەنگی دەگرن
وەک کراسەکەی بەری ئەیوب
سەبر دەگرن
تاڵ تاڵ ڕیشی سپی
ئەکەنەوە بە خامەو
بەدیواری تابلۆیەکدا هه ڵی ئەواسن
عیشقی جوانو
دەنگی بێ دەنگی
ئەبەنەوە بۆسەر فڵچەیەک
لەوێ دوادیداری 
ڕەنگوو
دوا بێدەنگی دەنگوو 
دوا تابلۆی نەفرەت لەجەنگ
گۆڕ لەخۆیدا بۆ  دواجار ونیان دەکا...

بۆ ڕۆحی ئیسماعیل خەیات.

ناو
بۆچوون ...