سوێی عەشق...

دیار هەڵەبجەیی
10-11-2022

سوێی عەشق...

لەپڕ هاتی و وەک هەتاوێ

دنیات لێ ڕۆشن کردمەوە

کەچی دیسان لێم ئاوابوی

ڕۆشتی و لات لێ نەکردمەوە

سەری دونیام لێهاتووەیەک

ئێستام ڕەش و تاریک بووە

لەوساتەوە بەناچاری

دڵی منت جێهێشتووە

هەرچی خەونێ کەمن هەمبوون

هەموویت لەچاوان تۆراند

دیسانەوە بەفوی خەمێ

ژیلەمۆی عەشقت داگیرساند

بۆچی هاتی و خۆت خزانتە

نێو دڵی پڕ ئازارمەوە

بۆچی هێشتت جارێکی تر

بەو ئازارە بتلێمەوە؟

وەکو خەونێ بۆچی هەمدیس

هاتیتەوە نێو ژیانم

بۆچی گیانە تۆ تێناگەی

لەدڵەکەی پڕگریانم

کەئەتزانی من بەهەڵمی

یەک هەناسەت ئەتوێمەوە

بۆ گڕت بەردایە دڵم

تاجارێ تر نەژێمەوە.

 

 

 

ناو
بۆچوون ...