تره‌مپ ئاماده‌ نییه‌ دژى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌ هاوکارى ئه‌ردۆغان بکات 

هەوال
05-02-2020


 

هاوڵاتى
‌ئه‌مریکا ئاماده‌نییه‌ هاوکارى تورکیا بکات دژى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که‌) و به‌رنامه‌یه‌کى هه‌واڵگریى خۆى راگرت که‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاوکاریکردنى ئه‌نقه‌ره‌ بۆ به‌ئامانجکردنى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ى شوباتى 2020 چوار به‌رپرسى ئه‌مریکا به‌ ئاژانسى رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه‌ که‌ هۆکارى راگرتنى ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ هه‌واڵگرییه‌ى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ به‌هۆى له‌شکرکێشییه‌که‌ى سوپاى تورکیاوه‌ بووه‌ که‌ به‌ناوى کانى ئاشتى له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌مى 2019 کردییه‌ سه‌ر شه‌ڕڤانانى کورد له‌ باکورى سوریا و له‌ئێستا هاوکارییه‌کان راگیراوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ئه‌مریکا که‌ زانیارییه‌که‌یان خستۆته‌روو نه‌یانوسیووه‌ ناویان بهێندرێت، باسیان له‌وه‌ کردووه‌ که‌ له‌ ساڵى رابردووه‌وه‌ ئه‌مریکا فڕینى فڕۆکه‌ بێفڕۆکه‌وانه‌کانى خۆى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ تورکیا راگرتووه‌ و پێکه‌وه‌ کارى چاودێریى هه‌واڵگرییان له‌دژى پارتى کرێکارانى کوردستان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

به‌رنامه‌ هه‌واڵگرییه‌که‌ى نێوان ئه‌مریکا و تورکیا بۆ چاودێرکردنى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، به‌ نهێنى له‌ ساڵى 2007ه‌وه‌  ئه‌نجام ده‌درا  به‌ فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان چاودێریى ناوچه‌ سنوورییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیایان کردووه‌.
 

ناو
بۆچوون ...