شاسوار عه‌بدولواحید: لەسبەینێوە لەزۆربەی شاره‌كان بڕێک نەوت بێ بەرامبەر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابەشده‌كه‌ين

شاسوار عه‌بدولواحید،
10-02-2020


شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی‌ وڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لەسبەینێوە لەزۆربەی شاره‌كان بڕێک نەوت بێ بەرامبەر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابەشده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت، "ڕو ڕەشیی بۆ ئەم دەسەڵاتە فاشیلە کە ناتوانێت کارەباو سوتەمەنیی بۆ خەڵک دابین بکات".

ئاوێنه‌: شاسوار عه‌بدولواحید له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "داوای لێبوردنتان لێدەکەین کە تواناو ئیمکانیەتی زۆرمان نییە، خەڵکێکی زۆر بەم سەرمایە کێشەی سوتەمەنییان هەیە، کارەبایان نییە، غازیش وەک جاران نییەو نەوتیشیان نییە، بۆیە ئێمە لەسبەینێوە لەزۆربەی کۆڵانەکانی هەولێر، سلێمانیی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوک‌و بەشێک لەقەزاکان، بڕێک نەوت دابەشدەکەین بەسەر زیاتر لە 2000 ماڵ بەبێ بەرامبەر، بەڵکو هەر چۆن بێت لەم سەرمایەدا فریای ئەو خێزانانە بکەوێت."

راشیگه‌یاندووه‌، "ڕوڕەشیی بۆ ئەم دەسەڵاتە فاشیلە کە سەرباری ئەو هەمو سەروەت‌و داهاتە زۆرە، ناتوانێت کارەباو سوتەمەنیی بۆ خەڵک دابین بکات."

شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "لای ئێمە سیاسەت بریتییە لەپێشکەشکردنی خزمەت‌و دروستکردنی ململانێ‌و ئیحراجکردنی دەسەڵات‌و دەرخستنی بێتوانایی‌و شکستەکانی، نەک قسەی قەبەی سیاسیی سەرشاشە، یاخود کۆمەڵە بڕیارو بابەت‌و قسەی سیاسیی بیماناو پارەسەرفکردن لەبارەگاو کادیری حیزبیی‌و چاخواردنەوەی ناو بارەگاکان."

 

ناو
بۆچوون ...