حکومەتی عێراقی هەوڵی لەکارخستنی ڕێکخراوی ئازادی ژنان لە عێراق دەدات

هەواڵ/ چاوی خەڵک
20-02-2020

 

 

دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامبوون بەخۆیەوە دەبینێت و فشارەکان لەسەر حکومەت بەردەوامە، حکومەتی عێراقی هەوڵی لە کارخسنتی رێکخراوەکانی ژنان دەدات  و (ڕێکخراوی ئازادی ژنان لە عێراق) تۆمەتبار دەکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوایەکی یاسایی تۆماریکردوە دژ بە (ڕێکخراوی ئازادی ژن لە عێڕاق)، کە مەبەستیەتی ئەو ڕێکخراوە هەڵوەشێنێتەوە لەبەرئەوەی داڵدەی ئەو ژنانەی داوە کە ڕایان کردوە لەدەست توندوتیژی خێزانی و ئەو بابەتانەی بە "شەرەف" ناوی لێدەبەن.

هەروەها لە داواکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە "ڕێکخراوەکان بارودۆخی وڵات دەشێوێنن و پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەکەن و  ئامادەی مەیدانەکانی خۆپێشاندانە بە ڕۆژنامەیەک و ڕادیۆی یەکسانیەوە" ئەم تۆمەتەش پێچەوانەی مافی دیموکراتیانەی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەیە.

ڕێکخراوی ئازادی ژنان لە عێراق ، ڕێکخراوێکی مەدەنییە زیاتر لە ٩ ساڵە لە باشوری عێراق کار بۆ مافەکانی ژنان و یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان دەکات.

بۆ ئەم مەبەستەش چەند ڕێکخراوێکی ژنان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ژنانی ئازدیخواز نامەیەکی نارەزاییان بڵاوکردەوە وەک پاڵپشتییەک بۆ ڕێکخراوی ئازادی ژنان لە عێراق.

ئەمەش دەقی نامەکەیە؛

ئێمە چەند ڕێکخراوەی ژنان و ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ژنانی ئازدیخواز، کە واژۆکانمان لە خوارەوەیە، ناڕەزایەتی خۆمان ڕادەگەێنین بەرامبەر ئەو داوا یاساییە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق تۆماریکردوە دژ بە (ڕێکخراوی ئازادی ژن لە عێڕاق)، کە مەبەستیەتی ئەو ڕێکخراوە هەڵوەشێنێتەوە لەبەرئەوەی داڵدەی ئەو ژنانەی داوە کە ڕایان کردوە لەدەست توندوتیژی خێزانی و ئەو بابەتانەی بە "شەرەف" ناوی لێدەبەن. بەمەش ئەنجومەنی وەزیران کەناڵی ئسوڵی مامەڵە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی خستۆتەلاوە کە دائیرەی رێکخراوە غەیر حکومیەکانە کە تاکە لایەنی حکومی دیاریکراوە بۆ مامەڵە لەگەڵ ڕێکخراوەکان.

ئەو بابەتانەی کە لە داواکەدا هاتووە ڕێخکراوەکە بەوە تۆمەتبار دەکات کە "بارودۆخی وڵات ئەشێوێنێت و پشتیوانی لە خۆپێشاندەران دەکات و ئامادەی مەیدانەکانی خۆپێشاندانە بە ڕۆژنامەیەک و ڕادیۆی یەکسانیەوە"، ئەم تۆمەتەش پێچەوانەی مافی دیموکراتیانەی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەیە.

ئێمە هاوپشتی (ڕێکخراوی ئازادی ژن لە عێڕاق)ین و هاوشانی ئەو دەوەستینەوە دژ بەم سکاڵا پیاوسالاری و ئیستیبدادەیە و خوازیاری ئەوەین کە ئەنجومەنی دادگای باڵا ئەم سکاڵایەی ئەنجومەنی وەزیرانی سەر بە سەرۆک وەزیرانی دەست لە کارکێشاوە عادل عەبدولمەهدی، ڕەت بکاتەوە.


محمد ئەحمد             کاسب
هاودەنگ محمد        چالاکوان
شادمان ئەحمد           پارێزەر
ئاوات محمد           DHRD
گەشە دارا             ئازادیخواز
ڕێژین شیروان          PDO
شۆخ محمد              WADi
جوان ڕەحیم           ASUDA
پەیام فواد              ASUDA
شەونم محمد              خانەنشین
کۆژین عوسمان          CDO
محمد رەزا               ASUDA
پەروین عەزیز        VOP & fam 
شۆخان ئەحمەد          WOLa
بەهار مونزیر            PDO
ئاشنا حەمە عەزیز       پارێزەر
سۆنیا سەردار          RASAN
هانا شوان               رۆژنامەنوس
ئەشواق نەجیب         پارێزەر
چۆمان هەردی        مامۆستای زانکۆ
ئاراز گەلاوێژ         چالاکوان


 

ناو
بۆچوون ...