#دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ۱۰ی ئازار، بەئامادەبوونی هاوڕێ شێخ سدیق جێگیری سکرتێری حیزبمان،حیزبی شیوعی کوردستان و شاندێکی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی کوردستان و شاندێکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کەس وکاری سەربڵندی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و هاوڕێیانی مەڵبەندی کەرکوکی حیزبمان و مەڵبەندی دیالەی حیزبی شیوعی عێراق و ڕێکخستنەکانی چەمچەماڵ و دەربەندیخان و کەلار و کفری و ڕزگاری و ژمارەیەک کەسایەتی ناوچەکە، مەراسیمی یادکردنەوەی ٤۲ ساڵەی شەهیدانی داستانی مەلا ئۆمەر و هێنانەوەی ڕووفاتی ژمارەیەک شەهید بۆ گۆڕستانی گوندی سپێسەر بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، ئامادەبواون لەگەڵ سرودی ئەی شەهیدان،چەند خولەکێک بۆ ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان ڕاوەستان .
#دواتر، هاوڕێ ئیسماعیل ئاوباریکی ئەندامی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبمان ، وتەی بەخێرهاتنی مەراسیمەکە خویندەوە و تیدا جگە لەبەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی داستانی مەلا ئۆمەر،تیشکی خستە سەر هێنانەوەی ڕووفاتی ژمارەیەک شەهیدی قارەمانی حیزب بۆ گۆڕستانی سپێسەر.
#هەروەها هاوڕێ ئەبوکاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان، وتاری حیزبی پێشکەشکرد و تێدا باسی لەقارەمانێتی و ئازایی شەهیدانی داستانی مەلا ئۆمەرکرد و هەروەها هێنانەوەی ڕووفاتی ژمارەیەک پێشمەرگەی بۆ گۆڕستنانی سپێسەر بەکارێکی ناوازە وەسفکرد و لەوتارەکەشدا، ڕەخنەی لەهەردوو حیزبی دەسەڵاتدار و حکومەت گرت، کە وەک پێویست ئاوڕییان لە کەس وکاری شەهیدان نەداوەتەوە جیاوازی لەنێوان شەهیدان دەکان.
#هاوڕێ حەمە ڕەشید قەرەداغی، وتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبمان، حیزبی شیوعی کوردستانی خوێندەوە و تێدا باسی لە ڕۆژی داستانی مەلا ئۆمەر و گیان فیدای و قارەمانێتی ئەو شەهیدانە کرد، کە چۆن تا دواستانەکانی ژیانیان بۆ بەرگریکرن لەخاک و نیشتیمان و حیزب،دژی جاش و خۆفرۆشان و ڕژێمی بەعسی ڕووخاو جەنگاون .
#هەروەها شێرزاد باوەنووری،وتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی لقی گەرمیانی خوێندەوە و مامۆستا شەماڵ ڕئووف و مامۆستا دلێر کەریم، یەکی بەپارچە پەخشانێک مەراسیمەکەیان دەوڵەمەند تر کرد و دواتر هاوڕێ سەلام پارچە شیعرێکی خوێندەوه و هاوڕێ هوشیاری عەبدولعەزیز ـ یش وتاری بنەماڵەی شەهیدانی داستانەکەی خوێندەوە.
#لەکۆتا بەشی مەراسیمەکەدا، ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکان و خانەوادەی شەهیدانی حیزب چەپکە گوڵیان لەسەر گڵکۆی پیرۆزی شەهیدانی گۆڕستانی سپێسەر دانا و دواتریش ٤۲ نەمام وەک هێمایەک بۆ گیان فیدای و ساڵیادی شەهیدبوونی پێشمەرگەکان ئەو داستانە چێنرا..