لە کۆبانێ فڕۆکه‌ى تورکیا سێ ژنى مه‌ده‌نى و چالاکوانێکى شه‌هید کرد

هەواڵ
23-06-2020

هاوڵاتى

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركیا باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ ی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە چوار ژن شەهید بوون، کە یەکێکیان ژنه‌ چالاكوانێكی كۆبانێیه‌ و ئەندامی کۆردناسیۆنی کۆنگ

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2020، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی توركیا گوندی هه‌لنج-ی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بۆردومان کرد.

لە بۆردومانه‌كه‌دا چوار ژن شەهید بوون و یەکێک لە شەهیدەکان ژنه‌ چالاكوانێكه‌ به‌ناوی "زەهرا بەرکەل" كه‌ ئەندامی کۆردناسیۆنی کۆنگرە ستار-ە لە هەرێمی فورات.

یەکێکی دیکەش لە ژنە شەهیدەکان ناوی فاتمە وەیسی-یە، فاتمه‌ خاوەنی ئەو ماڵەیه‌ کە فڕۆکەکە بۆردومانی کردوه، ‌هه‌ر له‌و هێرشه‌دا شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی چڕنوكی هه‌ڵۆی بۆسه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌كانی خاكی هه‌رێم ئه‌نجامدا و دواتریش ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنكی به‌ هێرشی زه‌مینی ده‌ستپێكرد كه‌ ئامانج لێی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌.

ناو
بۆچوون ...